دامه‌زرێنه‌ری فه‌یسبوك Mark Zuckerberg ڕایگه‌یاند كه ژماره‌ی به‌كارهێنه‌رانی تۆڕی فه‌یسبوك گه‌یشته 500 ملیۆن به‌كارهێنه‌ر و ئه‌م ژماره‌ش به سه‌ركه‌وتنێكی گه‌وره داده‌نرێت بۆ سه‌رپه‌رشتیكارانی فه‌یسبوك و به تایبه‌ت خودی دامه‌زرێنه‌ری سایته‌كه. بۆ ئاهه‌نگگێڕانیش به‌م بۆنه‌وه....
لاپه‌ڕه‌یه‌كی تایبه‌ت كراوه‌ته‌وه كه چه‌ندین سه‌رگوزشته‌ی به‌كارهێنه‌ران و ئه‌وانه‌ی تێدایه كه باس له كاریگه‌ریی سایتی فه‌یسبوك ده‌كه‌ن له‌سه‌ر هاوڕێیان و كه‌سوكارییان. هه‌ر به‌كارهێنه‌رێكی تۆڕی فه‌یسبوك ده‌توانێت سه‌رگوزشته و چیرۆكی خۆی له‌سه‌ر ئه‌م ناونیشانه بنووسێت:
http://stories.facebook.com